بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بومەلەرزە بەهێزەکەی تورکیا لە سنوری ئەو وڵاتە و سوریا و لە 26 کیلۆمەتری باکوری ڕۆژهەڵاتی غازی عەنتاب ڕووی داوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی ڕێختەر باشوری تورکیای هەژاندووە.
بومەلەرزەکەی تورکیا لە چەندین وڵاتی وەک سوریا، لوبنان، باکوری فەڵەستین و …. هەستی پێکراوە.
هێشتا وردەکاری زیانەکانی ئەو بومەلەرزەیە بڵاو نەبووەتەوە./.