بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عیسا ئالی خەلیفە شای بەحرەین لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا جەختی لە سەر پاڵپشتی بەحرەین و حکومەتەکەی بۆ سوریا و خەڵکەکەی لەم هەلومەرجە دژوارەی پاش بومەلەرزەکەی ڕۆژانی ڕابردوو کردەوە.
شای بەحرەین هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەیی بۆ هەر هاوکارییەکی سوریا ڕاگەیاندووە.
ئاژانسی فەرمی سوریاش ڕایگەیاندووە کە بەشار ئەسەد دەستخۆشیی لە پەیوەندییە تەلەفوونییەکەی شای بەحرەین کردووە و هیوای تەندرووستیی بۆ گەلی بەحرەین بە تایبەت لە بەرامبەر ڕووداوە سرووشتییەکان خواستووە.
بەحرەین ساڵی 2011 باڵیۆزخانەکەیی لە دیمەشق داخست و سەرجەم دیپلۆماتکاران و فەرمانبەرەکانی لە ئاداری 2012 کشاندەوە بەڵام ساڵی 2018 جارێکی دیکە باڵیۆزخانەکەیی کردەوە./.