بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مورات کورۆم ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر لە خانووەکانی خەڵک لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی باشوری تورکیا ڕووخاون، ژمارەیەکی دیکەش کە زیانیان پێگەیشتبوو، پاش بومەلەرزەکە ڕووخان.
ناوبراو بە ئاماژە بە دەستنیشانکردنی 30 پارێزگاری هاوکار بۆ ئەو 10 پارێزگایەی کە بومەلەرزەکەیان تێدا ڕووی داوە، وتی: بەشێکی زۆر لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندرووستییەکان کەوتوونەتە بەر کاریگەری بومەلەرزەکەوە بەڵام خزمەتگوزاری بە بریندارەکان بەردەوامە و بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان نەخۆشخانەی گەڕۆک کراوەتەوە.
ئەو وەزیرەی حکومەتی تورکیا هەروەها زیانی ڕێگاوبانە سەرەکییەکانی خستەڕوو و وتی کە ڕێگای سەرەکیی عوسمانییە – غازی عەنتاب بە کەڵک نایەت.
کورۆم ڕایگەیاند کە دەیان بومەلەرزەی دیکە بە گەورەیی 6 پلەی ڕێختەر ڕووی داوە و پێویستە خەڵک لە بینا زیانلێکەوتووەکان دوور بکەونەوە./.