بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە تا ئێستا 9 هەزار و 57 کەس بە هۆی بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی دووشەممەوە گیانیان لە دەست داوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە 52 هەزار و 979 کەسیش بە هۆی ئەم ڕووداوەوە بریندار بوون.
ئەردۆغان ڕایگەیاند کە 6 هەزار و 444 خانووش لە شار و ناوچە جیاجیاکان ڕووخاون.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە لە وەجبەی یەکەمی هاوکارییە داراییەکان، بڕی 10 هەزار لیر دەدرێتە هەر خێزانێکی زیانلێکەوتوو./.