بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلیڕەزا دانشی کارگێڕی گشتی کۆمپانیای نیشتمانی ناوچە خاوەن نەوتەکانی باشوری ئێران لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ئەو ڕێکەوتنە وتی: ئەم ڕووداوە بەستێنی زیاترکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق لە بواری نەوتدا دابین دەکات و ئەمەش دەرفەتێکی گونجاوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەر دوو لا.
ناوبراو وتی: ئێمە هەموومان لە یەک بەرە و لە گەڵ یەکترداین و ئەم یەکڕیزی و هاوئاهەنگییەش کاریگەری ئەرێنیی لە سەر بەرەی خۆڕاگری دەبێت.
کارگێڕی گشتی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی بەسرەش ڕایگەیاند کە بە پێی خاڵە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و عێراق، هاوکارییەکی زۆر باش لە نێوانماندا دەبێت./.