بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆکی ئەنجومەنی تۆپی پێی کەمئەندامانی ئێران ڕایگەیاند کە تەرمی سێ یاریزانی تیپی نیشتمانیی ئەم وڵاتە کە لە بومەلەرزەکەی ڕۆژانی ڕابردووی تورکیا گیانیان لە دەست داوە، دۆزراوەتەوە.
جەعفەر عەسکەری ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ تەرمی ئەو سێ یاریزانە بە ناوەکانی مەهدی سەعیداوی، محەممەد ڕەزا میرئەحمەدی و حامید مەسعودی لە ژێر دار و پەردوی هوتێلی مانەوەیان دۆزراوەتەوە و گیانیان لە دەست داوە.
ئەو سێ یاریزانەی تیپی نیشتمانیی تۆپی پێی کەمئەندامانی ئێران لە یانەکانی تورکیا یارییان دەکرد. ئەوان لە یانەی بەلەدیە سپۆری شاری مالاتیا یارییان دەکرد./.