بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلیڕەزا فەدەوی ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لازقیەی سوریا وتی: ئەمە دووەم فڕۆکەی ئێرانە کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا دەگاتە لازقیە و 19 تەن جۆرەکانی هاوکاری کۆماری ئیسلامی بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی باکوری ڕۆژئاوای سوریا لە خۆ دەگرێت.
هاوکارییەکانیش خورما، شیری وشک، برنج، بەتانی، خێوەت و مادەی خۆراکی بووە.
پێشتریش دوو فڕۆکە لە هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتووەتە دیمەشق، دوو فڕۆکە گەیشتووەتە حەلەب و ئەم دوو فڕۆکەش لە لازقیە و بە گشتی تا ئێستا ئێران 6 فڕۆکە هاوکاری مرۆیی بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی سوریا ڕەوانەی ئەم وڵاتە کردووە./.