بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیڤانکا دانا نوێنەری کۆمیساریای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند کە ژمارەی ئاوارەکانی سوریا بە هۆی کارەساتی بومەلەرزەکەی ئەم وڵاتەوە گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 300 هەزار کەس.
ناوبراو وتی کە ئەم ژمارە ئاوارەیە لە وڵاتێکدا کە زۆربەی خەڵکەکەی تووشی دەیان کێشە و قەیران بوون، زۆر بەرچاوە.
بومەلەرزەکەی دووشەممەی هەفتەی ڕابردووی سوریا و تورکیا تا ئێستا بە دەیان هەزار کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە./.