بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 11 ی شوبات لە دانیشتنی سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی لە بارەگای پەرلەمانی عەرەبی لە قاهیرە ئامادە بوو و وتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو لە وتارەکەیدا جەختیکردەوە کە سوریا دەبێت بۆ کورسی خۆی لە پەرلەمانی عەرەبی بگەڕێتەوە و درێژە بە ڕۆڵی ناوچەیی و نێودەوڵەتی خۆی بدات.
حەلبوسی وتی: داوای هەڵوێستی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی بۆ گەڕانەوەی سوریا و سەقامگیری لەم وڵاتە عەرەبییە دەکەم.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بە کارەساتی بومەلەرزەکەی باکوری ڕۆژئاوای سوریا وتی کە حکومەتی بەغدا سەرجەم دەروازە سنورییەکانی لە گەڵ سوریا کردووەتەوە تا هاوکارییەکان بە ئاسانی بە دەستی خەڵکی ئەم وڵاتە بگات و هەوڵ دەدات ڕۆڵێکی بەرچاوی لەم بوارەدا هەبێت./.