بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سبەی دووشەممە 13 ی شوبات سەردانی چین دەکات، سەردانەکەش لە سەر بانگهێشتی فەرمی شی جین پینگ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەبێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پاش پێشوازیی فەرمی، سەرەتا لە گەڵ سەرۆک کۆماری چین کۆدەبێتەوە و پاشان دانوستانی شاندە باڵاکان و هەروەها ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێکەوتنی هاوکارییەکان بە ئامادەبوونی هەر دوو سەرۆک کۆمار بەڕێوە دەچێت.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لەو سەردانەدا بەشداری لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی ئابوری و بازرگانی دەکات و لە گەڵ ئێرانییەکانی نیشتەجێی چین کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوە لە گەڵ بیرمەندان و ڕۆشنبیرانی چینی یەکێکی دیکە لە بەرنامەکانی سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ پەکین دەبێت./.