بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەیەکی پزیشکی پێشتر بڵاو کراوەتەوە کە ئاشکرای دەکات ئەو نانی بەیانیانەی دەوڵەمەندن بە شەکری پاڵاوتە و کاربۆهیدرات لەوانەیە زیانی زیاتریان لە سوود هەبێت.
پسپۆڕانی بواری پزیشکی و تەندرووستی ڕایانگەیاندووە کە دەرکەوتووە خواردنی بەیانی بە بەردەوامی یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و قەڵەوی، بەدەر لەوەش نانی بەیانی یارمەتیدەرە بۆ کارکردنی مێشک بە تایبەت بیرەوەری و تەرکیز.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە هەندێک بەڵگە باس لەوە دەکەن خواردنی نانی بەیانی دەبێتە هۆی زیادکردنی کالۆرییەکی زیاتر لە ڕۆژێکدا و گرنگە بە درێژایی ڕۆژ کالۆری هاسەنگ بکرێت، ئەگەر نانی بەیانی هەڵبژێردرا، ئەوا خواردنی (کالۆری) بە یەکسانی لە نێوان هەموو ژەمەکاندا دابەش بکرێت.
پسپۆڕانی بواری پزیشکی ئاماژەیان بەوە داوە ماستی سادە بژاردەیەکی زۆر باشە بۆ نانی بەیانی کە پرۆتینی بەرزی تێدایە. دەتوانرێت بە هەڵبژاردنی ماستی شیرین نەکراو کۆنتڕۆڵ بکرێت ئەگەر دەتانەوێت چەند شیرینکەرەوەی تێدا بێت، میوەی بەستوو ڕێگایەکی ئاسانە بۆ شیرینکردنی ماستەکە./.