بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لە ڕاپۆرتی هەفتانەی خۆی سەبارەت بە کۆرۆنا ڕایگەیاند کە لەم ماوەیەدا ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی پەتاکەوە گیانیان لە دەست داوە، لە سەدا 47 دابەزیوە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە 16 ی کانوونی دووەم تا 12 ی شوباتی ئەمساڵ زیاتر لە 6 ملیۆن و 700 هەزار کەس لە جیهان تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانەش 64 هەزار کەس گیانیان لە دەست داوە./.