بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میوەکان بە هۆی هەبوونی ئاوێکی زۆر، ڕۆڵیان کە پاراستنی شیداریی جەستەدا هەیە. بەدەر لەمەش، ئەوانەی ڕێجیمی تایبەت بە دابەزینی کێشی جەستەیان هەیە، دەتوانن بۆ ئەم مەبەستە کەڵک لە میوەکان وەربگرن، ئەڵبەت هەندێک میوەش کاریگەری زیاتریان هەیە کە پزیشکان و پسپۆڕانی بواری تەندرووستی ئامۆژگاری ئەوەیان کردووە زیاتر بەکار بهێندرێن.
لە درێژەدا باس لە 4 میوە دەکرێت کە خواردنیان ڕۆڵی بەرچاوی لە دابەزینی کێشی جەستەدا دەبێت:
شوتی:
شوتی شەکری زۆری هەیە بەڵام بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری ئاو یەکێک لە باشترینی میوەکانە بۆ ئاسانکردنی ڕەوتی دابەزینی کێش. شوتی پێکهاتەیەکی هەیە بە ناوی ئارژنین کە سووتاندنی چەوری جەستە خێراتر دەکات و کۆکردنەوەی چەورییەکان کەم دەکاتەوە. 100 گرام شوتی نزیکەی 30 کیلۆ کالۆریی هەیە بەڵام بۆ ماوەیەک هەستی تێربوون دابین دەکات. بۆ ڕێگری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن باشترە کە شوتی لە گەڵ کەمێک پرۆتینی کەم چەور وەک ماست یان پەنیر بەکار بهێندرێت. باشترین کاتیش بۆ خواردنی شوتی، نێوان بەیانی و نیوەڕۆ یان نێوان نیوەڕۆ و ئێوارەیە.
لیمۆ:
لیمۆش میوەیەکی دیکەکە کە خواردنی دەتوانێت ڕۆڵی لە دابەزینی کێشدا هەبێت. تایبەتمەندی لیمۆ ئەوەیە کە مادەی زیادە و ژەهراوی جەستە ناهێڵێت و ڕۆڵی لە تەندرووستی جگەر و کۆئەندامی هەرس هەیە. لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B2 یان بە واتایەکی باشتر ڕیبۆفلاوین و ڤیتامین C و فسفۆر و مەنیەزیۆم. خواردنی کەمێک ئاوی لیمۆی تازە لە گەڵ ئاوی شلەتین بەر لە خواردنی نانی بەیانی باشترین شێوازە بۆ کەڵک وەرگرتن لەم تایبەتمەندییە.
سێو:
سێو میوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و هەروەها ڕێژەیەکی زۆر ئاوی هەیە و بۆ ماوەیەک بە بێ هەبوونی کالۆری، هەستی تێربوون بە مرۆڤ دەبەخشێت و دەتوانێت ڕەوتی دابەزینی کێش ئاسانتر بکات. سێوی سەوز پێکهاتەیەکی بە ناوی پلی فنۆلەکان هەیە کە بەکتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە زیاتر دەکات. ئەڵبەت سێو لە ژەمی بەیانیشدا دەتوانرێت بخورێت.
مۆز:
هەر یەک دانە مۆز 108 کیلۆ کالۆری و 18 گرام کاربۆهیدراتی هەیە. مۆز هەروەها دەوڵەمەندە بەو ئەنزیمانەی کە کرداری هەرس ئاسانتر دەکەن و ئەو ماوە دادەبەزێنن کە ڕیخۆڵەکان بۆ هەرسکردنی خواردنەکان پێویستیان دەبێت. مۆز ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین B6 ی هەیە کە یارمەتیدەری کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن دەبێت. هەروەها مۆز بۆ کۆنتڕۆڵکردنی فشاری خوێن کاریگەری هەیە و ئەم تایبەتمەندییە دەتوانێت یەکێک لە باشترین میوەکان بۆ دابەزینی کێش بێت./.