بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیایەکی چینی سەبارەت بە سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پەکین ڕایگەیاند کە چین و ئێران هەنگاو بەرەو پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەنێن و تاران سەرەڕای سزاکانی ئەمریکا لە هەناردەکردنی نەوتی خۆی بۆ چین بەردەوامە.
ڕۆژنامەی ” چاینا مۆڕنینگ پۆست ” لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە سەردانەکەی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چین ڕایگەیاند کە لە دانوستانەکانی سەرۆک کۆمارانی هەر دوو وڵات، ڕێکەوتنی ناوەکی و هەوڵی هەڵگرتنی سزا و گەمارۆکانی ئێران باسی لێکراوە، هەر دوو لاش جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی دەبێت سزاکان هەڵبگیرێت.
ئەو ڕۆژنامەیە ڕایگەیاند کە دوو ساڵ بە سەر ڕێکەوتنی 25 ساڵەی ستراتیژی نێوان ئێران و چین تێپەڕ دەبێت بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا بەرەوپێشچوونەکان زۆر نەبووە و ئێستا هەر دوو لا بەڵێنیان داوە بۆ جێبەجێکردنی هاوکاری بکەن.
ڕۆژنامەی ” چاینا مۆڕنینگ پۆست ” لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە کە چین یارمەتیدەری ئێران دەبێت تا ئاسایشی خۆراک و پێشکەوتنی کەرتی کشتووکاڵی باشتر بکات./.