بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە ئامانجی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و دوورکەوتنەوە لە مەترسییەکانی، چەندین ڕێنمایی بڵاو کراوەتەوە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەدرێت.
دوورکەوتنەوە لە توتن و جگەرە و نێرگەلە.
دوورکەوتنەوە لە مادە کحولییەکان.
خۆپاراستن لە تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ و بەکارهێنانی کرێمی دژە خۆر و هۆکارەکانی دیکەی خۆپاراستن لە تیشکی خۆر.
خواردنی میوە و سەوزەی فرێش و ئۆرگانیک و هەموو خواردنێکی تەندرووست.
ئەنجامدانی کوتانەکان بە تایبەت بۆ ڤایرۆسی جگەر جۆری بی HBV و HPV.
شیردانی سرووشتی لە ژناندا.
جوڵە و وەرزشی بەردەوام لە هەوای پاکدا.
کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە و هەوڵدان بۆ ژیان لە ژینگەیەکی تەندرووست و هەوایەکی پاکدا.
ئەنجامدانی ئەو پشکنینانەی کە دانراون وەک پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە لەو کەسانەدا کە مەترسی توشبوونی شێرپەنجەیان تێدا بەرزە.
دوورکەوتنەوە لە فشاری دەروونی بەردەوام و بیرکردنەوەی نەرێنی و دوورکەوتنەوە لە سەیرکردنی تەلەفزیۆن و هەواڵی شەڕی بەردەوام./.