بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر ئەژین هاشم عەلی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی، زانیاری گرنگی لە سەر کیسی ئاوی سەر جگەر و چۆنیەتی خۆپاراستن لەم نەخۆشییە خستووەتەڕوو.
ئەم گیانلەبەرانە هێلکەی کرمەکە لەگەڵ پیسایی دەکەنە دەرەوە و بەهۆی پیس بوونی خواردەمەنی وەک سەوزە و میوە بە هێلکەی کرمەکە یان ژینگەی دەوروبەر مرۆڤ توش دەکەن.
کیسەکە دەکرێت یەک دانە بێت و گەورە بێت یان چەنەها کیسی بچوکیشی لەگەڵ بێت، لەسەر جگەری مرۆڤ یان بەشەکانی تر دروست دەکات و دەبنە هۆی ناڕەحەتی بۆ کەسی توشبوو.
نیشانەکان:
بەگشتی نیشانەی زۆری نییە بەتایبەتی لە سەرەتای تووش بوون، لەوانەیە نەخۆشەکە هەست بە بێ هێزی و کەمی ئارەزووی خواردن بکات.
بوونی ئازار، ڕشانەوە، خراپی کرداری هەرس و تەنگەنەفەسی بەپێی شوێنی کیسەکە دەگۆڕێت.
چارەسەر:
هەندێک جار ئەگەر کیسەکە بچووک بێت و نەخۆشەکە باش بێت، دەتوانرێت بەپێدانی جۆرە حەبێک لەگەڵ چاودێری بەردەوام چارەسەر بکرێت.
بەڵام بەگشتی پێویستی بە نەشتەرگەرییە بەتایبەتی ئەگەر کیسەکان گەورەبن کە هەندێک جار قەبارەیان دەگاتە ١٠سم، وە لەڕێی نازوورەوە دەکرێت ئەنجام بدرێت بەبێ هەڵدڕینی سک.
خۆپاراستن:
شوشتنەوەی سەوزە و میوە زۆر بە باشی، وەک شوشتنەوەی کاهوو بە خوێ.
خۆپاراستن لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ سەگ و مەڕ ئەگەر لەنزیکت هەبێت.
دەست شوشتن پێش نان خواردن بەتایبەت لە مناڵاندا.
پێنەدانی گۆشتی نەکوڵاو وەک هی مەڕ بە سەگ.
مرۆڤ لەڕێگەی خواردنی گۆشتی توشبوو، تووشی ئەم کرمە نابێت.
ئەم نەخۆشییە لە مرۆڤ بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە./.