بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
کازمی لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆڵی نێوەندگێڕی لە نێوان ئێران و سعوودیە هەبووە. بەغدا تا ئێستا 5 جار میوانداریی لە دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بڕیارە سەردانی عێراق بکات و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆببێتەوە./.