بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تاها غازی ڕایگەیاند کە پارێزگا بومەلەرزەلێدراوەکانی باشوری تورکیا، سەرەکیترین شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەرانی سوریا لە چەند ساڵی ڕابردوو بوون و لە 11 پارێزگای بومەلەرزەلێدراوی باشوری تورکیا نیشتەجێ بوون.
ناوبراو وتی کە ئەو ناوچە پڕحەشیمەتانە بە تەواوی ڕووخاون و ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرە سورییەکان لەو ناوچانە گیانیان لە دەست داوە.
غازی وتی کە زیاتر لە 3800 پەنابەری سوری لە تورکیا نێژراون و ژمارەیەکی دیکەش تەرمەکانیان بۆ سوریا گەڕێندراوەتەوە./.