بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق محەممەد ناسر عاتفی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند کە بە وردی چاودێری جموجوڵی دوژمن لە هەر ڕوویەکەوە دەکرێت.
ناوبراو جەختیکردەوە کە ئەگەر دوژمن لەم دەرفەتانە بۆ ئاشتی کەڵک وەرنەگرێت، قسەی حەق نەبیسێت و ئاشتییەکی شەرەفمەندانە قبووڵ نەکات، هێزی و توانای ئەوە هەیە کە کۆتایی بە یارییەکەیان بهێندرێت و خۆیان لە ئەنجامەکانی ئەوەش بەرپرسن.
عاتفی ڕایگەیاند کە گەلی یەمەن ئیرادەیەکی بەهێزی هەیە و هەڵوێستی ئێمە لە بەرامبەر پرسە هەستیارەکانی وەک فەڵەستین تووشی گۆڕانکاری نابێت./.