بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە 26 ی شوبات ی 2023، لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەكە پێشانگەیەكی شێوەكاریی كرایەوە كە تێیدا ٤١ هونەرمەند بە ١١٠ كاری نیگاركێشی، خۆشنوسی، پەیكەر و فۆتۆ بەشدارییان كردبوو.
پێشانگەكە لەلایەن ناوەندی حەوت ڕەنگە بە هاوكاری گەلەری ئارتی بیشن – تاران و گەلەری ئایرین-ەوە بۆ ژمارەیەك هونەرمەند و شێوەكاری ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و شاری تاران كراوەتەوە و ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت لە نمایشكردن.
ئامادەکردنی هەواڵ: ڤینۆس تۆفیق