جام کوردی | JAMEKURDI
سێ شه‌ممه‌, ئازار 21, 2023
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home گه‌شت و گه‌شتیاری

باخ و مۆزەخانەی قەسری تاران

جام کوردی – بەسەرکردنەوەی باخ و مۆزەخانەی قەسری تاران ئەزموونێکی لەبیرنەکراو دەبێت. ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی سەردانی ئەم شوێنە دەکەن.

شوبات 27, 2023
in گه‌شت و گه‌شتیاری
0
باخ و مۆزەخانەی قەسری تاران
0
SHARES
9
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باخ و مۆزەخانەی قەسری تاران لە شوێنە گەشتیارییەکانی تارانە و یەکەم لاپەڕەکانی مێژووەکەی بۆ سەردەمی فەتحعەلی شای قاجاڕ دەگەڕێتەوە. ئەم گرتووخانەیە کە لە ساڵی 1308 ی کۆچی هەتاوی لە لایەن ڕەزا شاوە نۆژەن کرایەوە، یەکێک لە گرنگترین گرتووخانەکانی سەردەمی پەهلەوی بووە. پاش کودەتاکەی ساڵی 1332 ی کۆچی هەتاوی، چەندین بەشی زیندانییە سیاسییەکان بەم گرتووخانەیە زیاد کرا. ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی شۆڕشگێڕ و سیاسی لەم گرتووخانەدا ڕاگیرابوون. ئەم بینا مێژووییە بە پێشینەیەکی زۆرەوە لە 26 ی گەڵاڕێزانی ساڵی 1375 ی کۆچی هەتاوی لە ڕیزی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران تۆمار کرا.

باخی مۆزەخانەی قەسر بناسین

11 ی سەرماوەزی ساڵی 1308 ی کۆچی هەتاوی بوو کە گرتووخانەی قەسر لە سەر فەرمانی ڕەزا شا کرایەوە. ئەم گرتووخانەیە کە پێش کردنەوەی گرتووخانەی ئەڤین، تەنیا گرتووخانەی شاری تاران بووە، لە شوێنێکدا کراوەتەوە کە پێشتر قەسری قاجاڕی تێدا بووە، ناوی گرتووخانەی قەسریش هەر بەم بۆنەوە بووە. گرتووخانەی قەسر کە لە مێژووی پێش شۆڕسی ئیسلامی بووە شوێنێکی زۆر گرنگ بۆ زیندانیکردنی کەسایەتییەکانی شۆڕش، پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی درێژەی بە چالاکییەکانی درا و ئەمجارە زیندانیانی مەدەنیی تێدا بووە.

ئەم گرتووخانەیە لە ساڵی 1383 ی کۆچی هەتاوی بە هۆی بوونی لە بەشی کۆنی تاران و نزیکبوونی لە شار، داخرا و لەو کاتەوە بەرە بەرە کارەکانی مۆزەخانە دەستیپێکرد و لە ئاکامدا لە ساڵی 1391 ی کۆچی هەتاوی مۆزەخانەی گرتووخانەی قەسر بە فەرمی کرایەوە.

مۆزەخانەی قەسر لە ڕووی بیناسازییەوە

بینای سەرەکی باخی قەسر لە سێ نهۆم پێکهاتووە کە بە گشتی 2500 مەتر ڕوبەری هەیە و لە نێو باخێکدایە بە ڕوبەری 11 هێکتار. باخەکە بە گشتی لە سێ بەشی خزمەتگوزاری، پەیوەندییەکان و عەمەلیات پێکهاتووە.

جوانکاری لە چەندین بەشی ئەم بینایەدا ناوبانگی هەیە. لە ڕاستیدا پاش نۆژەنکردنەوەی بیناکە، لە شێوازی بیناسازی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا کەڵک وەرگیراوە.

ئەم کۆمەڵەیە لە چەندین بەش پێکهاتووە کە دەتوانین ئاماژە بە مۆزەخانەی مارکۆف، کتێب فرۆشی، زۆرخانە، سەنتەری بەڵگەیی مۆزەخانەی مارکۆف، بەشی وێنەی مۆزەخانەی مارکۆف، تەلاری تایبەت بە شانۆ و مۆسیقا بدەین.

هەروەها چەندین بەشی دیکەش وەک مۆزەخانەی زیندانی سیاسی، هوتێل، سەنتەری توێژینەوە و کتێبخانە بدەین.

ئەندازیارانی نوێ لە کاتی نۆژەنکردنەوەدا هەوڵیان داوە تا گرتووخانەی مارکۆف لەو کەشە مەترسیدارە دەربێنن.

مۆزەخانەی مارکۆف

کاتێک کە لە دەروازەی باخەوە سەردانی مۆزەخانەی قەسر دەکەن، بینایەک دەبینن کە لە ناوەڕاستی باخی مۆزەخانەدایە و ناوەکەشی مۆزەخانەی مارکۆفە. مارکۆف ناوی ئەندازیارێکی ڕووسە کە بیناکەی کردووەتەوە. بە پێی بەڵگە مێژووییەکان، ناوبراو لە دۆستانی نزیکی ڕەزاخان بووە. پاش کودەتاکەی ڕەزاخان لە دژی قاجاڕەکان، ئەم بینایە کە لەو کاتەدا ئاسایش بووە بە تۆپخانە ڕووخا و سەرجەم زیندانییەکانی ئازاد کران. لە مۆزەخانەی مارکۆف چەندین بەشی جیاجیا هەیە کە ڕوبەرێکی 8800 مەتری چوارگۆشەییان هەیە. یەکێک لەو بەشانەی کتێب فرۆشی هەمیشەییە کە لە بواری مێژووی خەباتی سیاسی و شۆڕشگێڕانە کتێبەکانی دەخاتە بەر دیدی خوێنەران.

مۆزەخانەی سایسی گرتووخانەی قەسر نزیکەی 5 هەزار مەتری چوارگۆشە ڕوبەری هەیە و لە ڕیزی بینا گەورەکانی باخ و مۆزەخانەکەدایە. لەم بەشەدا بەڵگەی زۆر لە سەر مێژوو و سیاسەتی سەردەمی پەهلەوی بوونی هەیە. لە سەردانیکردنی ئەم مۆزەخانەدا دەتوانن لە گەڵ چۆنیەتی سیاسەتی بەڕێوەبردنی گرتووخانە، هۆی زیندایکردنی زیندانییەکان و ژمارەیەک لە زیندانییە  بەناوبانگەکان ئاشنا بن. حوسێنیە و سەنتەری توێژینەوەی مۆزەخانەکەش لەم بەشەدایە./.

 

 

Previous Post

تەندرووستی جیهانی ئامارێکی مەترسیدار ئاشکرا دەکات

Next Post

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەر قەیرانی ئۆکراینا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

Next Post
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەر قەیرانی ئۆکراینا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەر قەیرانی ئۆکراینا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

fourteen + 12 =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020