بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووستنی باش پێویستی بە ڕێکاری خۆی هەیە، بۆ ئەوەی کە نووستنەکە کاریگەری ئەرێنی هەبێت نەک نەرێنی. یەکێک لە گرنگترین ڕێکارەکانیش ئەوەیە کە ڕووناکییەکان خامۆش بکرێت لە بەر ئەوەی کە نەکردنی دەتوانێت کاریگەری نەرێنی هەبێت.
لێرەدا ئاماژە بە هەندێک لەو کاریگەرییانە دەدرێت:
1 – هۆکاری توشبوونە بە خەمۆکی، تەنانەت ئەگەر ڕووناکییەکەش کەم بێت.
2 – تووشی دڵەڕاوکێت دەکات، زیان بە سوڕی نووستن دەگەێنێت، لە بەر ئەوەی کە ڕووناکییەکە ئەو هەستەت لا درووست دەکات کە کارت هەیە، ئەمەش ناهێڵێت بە ئاسوودەیی بخەویت.
3 – هەستی برسێتی لە کەسەکەدا زیاتر دەکات و ناچاری دەکات خواردن بخوات، ئەمەش مەترسییە بۆ زیادبوونی کێشی جەستە.
4 – وات لێدەکات بەردەوام بیربکەیتەوە و نەخەویت. بە سرووشتیش مرۆڤ لە شەوان خەمەکانی زیاتر دەبێت، کاتێک ئەو خاڵەش یەکدەگرن وا دەکات بەردەوام بیر لە ڕووداوە ناخۆشەکان بکەیتەوە و توانای بڕیاردانت نەبێت بە باشی لە بەیانیان./.