ئامانجی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەردەوامی کوشتاری فەڵەستینییەکان ئەوەیە کە وا پیشان بدات هەستی ئاسایش لە نێو زایۆنیستەکان بوونی هەیە و چالاکییەکانی خۆڕاگری فەڵەستینیش بۆ سەرهەڵدانەوەی ڕاپەڕینێکی نوێ لە ناو دەبرێت.
ڕژێمی زایۆنیستی بەم هۆیەوە پاش کوشتارەکەی نابلۆس و لە ترسی کاردانەوەی فەڵەستینییەکان، ئامادەباشیی سەرجەم هێزەکانی ڕاگەیاندووە.
ڕژێمی تەل ئەبیب لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پەرە بە تاوانەکانی لە دژی خەڵکی فەڵەستین دەدات تا وا پیشان بدات کە پیرۆزییەکان و بۆنە ئیسلامییەکان هۆکاری پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستینن.
کابینە توندڕۆکەی بنیامین نتانیاهۆ هەوڵی ئەوەیداوە کە لەم تاوانە وەک ئامرازێک بۆ بەهێزبوونی حکومەتەکەی کەڵک وەربگرێت بەڵام فەرماندەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی داوایان لە بن گویر وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی ئەو ڕژێمە کردووە کە لە ترسی ئەگەری ڕاپەڕینی فەڵەستینییەکان، توندووتیژی لە دژی دیلەکان و هەروەها خەڵکی فەڵەستین کەم بکاتەوە.
ڕژێمی زایۆنیستی ترسێکی زۆری لە کەرتی خۆرئاوا هەیە، لە بەر ئەوەی کە ئەم ناوچەیە ئەوەی سەلماندووە کە هەر گەنجێکی فەڵەستینی پرۆژەیەکی خۆڕاگرییە کە دەتوانێت ڕژێمی داگیرکار و کاتیی تەل ئەبیب ڕوبەڕوی کێشەی جیدی بکاتەوە. گرنگتر لەوانەش ئەوەیە کە خەڵکی فەڵەستین خاوەنی ئەم خاکەن نەک زایۆنیستەکان.
ڕژێمی زایۆنیستی لە کوشتارەکەی نابلۆس هەوڵی ئەوەیدا کە خەڵکی سڤیل بۆ ترساندنی خۆڕاگرانی فەڵەستین و لە ناوبردنی پێگە جەماوەرییەکەیان بەکار بێنێت بەڵام فەڵەستینییەکان ئەوەیان سەلماند کە ئەگەرچی خوێنی زۆریش دەدەن بەڵام واز لە خۆڕاگری ناهێنن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕژێمی زایۆنیستی تووشی چەندین قەیرانی سیاسی و ناوخۆیی بووەتەوە بە شێوازێک کە لە ناوخۆوە بەرەو هەڵوەشانەوە دەڕوات و بۆ ئەمەش کابینەکەی نتانیاهۆ هەوڵ دەدات قەیرانە ناوخۆییەکەی بە ڕژانی خوێنی فەڵەستینییەکان چارەسەر بکات.
بە دڵنیاییەوە کە گوشاری خۆڕاگریی فەڵەستین لە کەرتی خۆرئاوای داگیرکراو بووەتە هۆی لاوازبوونی پێگەی سەربازیی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لەم ناوچەیە.
سەرکردەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕایانگەیاندووە کە خۆڕاگری مافی وەڵامدانەوەی ڕژانی خوێنی خەڵکی فەڵەستین لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی بۆ خۆی بە پارێزراو دەزانێت.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە خۆڕاگری فەڵەستین لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر کەرتی خۆرئاوا بێدەنگ نابێت و وەڵامی بە مووشەک دەداتەوە و شەڕی شمشێری قودسیش باشترین بەڵگەیە لە سەر ئەمە.
سەرکردەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی جەختیان لەوە کردووەتەوە کە گرووپەکانی خۆڕاگری لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی زایۆنیستی، یەکگرتوون و ژووری عەمەلیاتی هاوبەش لە کەرتی غەززە، بەردەوام چاودێری ڕووداوەکانی کەرتی خۆرئاوا دەکات./.