بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو نەخۆشییانەی کە پیاوان لە پاش تەمەنی 40 ساڵی تووشی دەبن بریتین لە:
1 – دروستبوونی بەردی گورچیلە، لە گەڵ هەڵکشانی تەمەن پیاوان تووشی وشکبوونەوەی جەستە دەبن، ئەمەش وا دەکات پیاوان لە پاش تەمەنی 40 ساڵییەوە زیاتر تووشی بەردی گورچیلە بن.
2 – زۆر میزکردن و ڕانەگرتنی میز، کاتێک پیاوان تەمەنیان زیاد دەکات میزەڵدانیان چالاک دەبێت و زیاتر میز دەکەن و هەندێک کاتیش ناتوانن میز ڕابگرن، هەروەها لە پاش تەمەنی 40 ساڵییەوە پیاوان زیاتر تووشی هەوکردنی بۆری میز دەبن، بە هۆی ئەوەی کەمتر ئاو دەخۆنەوە.
3 – پیاوان لەوانەیە پاش گەیشتن بە تەمەنی 40 ساڵی تووشی هەوکردنی پرۆستات بن، بە تایبەت ئەو پیاوانەی زیاتر دادەنیشن، هەروەها لە گەڵ زیادبوونی تەمەن پرۆستات گەورەتر دەبێت ئەمەش کێشەکان زیاتر دەکات.
4 – هەوکردنی ئێسک و جومگەکان، لە تەمەنی 40 ساڵیدا هەوکردنی جومگەکان کە بە هەوکردنی ئێسک و جومگە ناسراوە لە هەندێک لە پیاواندا درووست دەبێت بە تایبەت ئەو پیاوانەی کێشی جەستەیان زۆرە.
5 – بەرزی پەستانی خوێن نەخۆشییەکی مەترسیدارە، وەک ئەوەی کە کۆنتڕۆڵ نەکرێت، ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات، لە گەڵ زیادبوونی تەمەن، لاستیکی خوێنبەرەکان کەم دەبێتەوە، هۆکارەکانی بۆ زیادبوونی کێش و جگەرەکێشان دەگەڕێتەوە.
6 – توشبوون بە شێرپەنجەی پێست کە یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی پێست و لە گەڵ تەمەندا زیاد دەکات. ئامۆژگاری پیاوان دەکرێت کە پشکنینی ملولەکان بکەن بۆ هەر گۆڕانکارییەک، لە بەر ئەوەی کە لە پاش تەمەنی 40 ساڵی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاترە.
7 – خەمۆکی یان دڵەڕاوکێ، زۆربەی تێکچوونەکانی تەندرووستی دەروونی بۆ یەکەمجار لە سەرەتای تەمەنی گەورەییدا دەردەکەون، زۆر پێش ئەوەی بگەیتە تەمەنی چلەکان، وەک نیگەرانی دارایی، گرنگیدان بە دایک و باوکی بەساڵاچوو، پەروەردەکردنی منداڵ و گۆڕینی شێوەی جەستەیی دەتوانێت فشارێکی زۆر بخاتە سەر پیاو.
ئەم چەند کێشەیە کە باسکرا، پیاوان لە پاش تەمەنی 40 ساڵییەوە تووشی دەبن، بۆیە گرنگە کاتێک پیاوان دەگەنە تەمەنی 40 ساڵی، شەش مانگ جارێک پشکنینی گشتی بکەن و سەردانی پزیشک بکەن بۆ دڵنیابوون کە تەندرووستییان و چارەسەرکردنی هەر گرفتێک کە تووشیان بووە، هەروەها پێویستە گرنگی بە وەرزش بدەن و پارێزی بکەن و خواردنی سوێر و چەور نەخۆن./.