بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیتمار بن گویر وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی داوای تیرۆرکردنی سەرکردەکانی خۆڕاگری فەڵەستینی کرد.
ناوبراو وتی کە کاتی نەهێشتنی سەرکردەی گرووپە فەڵەستینییەکان گەیشتووە.
بن گویر لە کاردانەوەی بەرامبەر بە چالاکییەکەی شارۆچکەی حەوارە لە باکوری کەرتی خۆرئاوا وتی کە ئێمە لە دۆخی شەڕداین و وەڵامی سیاسی بەم هێرشانەش مانەوەی شارۆچکەی ئاویتارە.
لە لایەکی دیکەوە یۆئاف گاڵانت وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئەم ڕژێمە پێشبینی ڕۆژانی دژوار لە کەرتی خۆرئاوا، قودسی ڕۆژهەڵات و غەززە دەکەن./.