بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە دۆخی ڕژێمی زایۆنیستی پاش ڕووداوەکەی باشوری نابلۆس، ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر لە زایۆنیستەکان هێرشیان کردووەتە سەر ئەم گوندە و ئۆتۆمبێل و خانووی خەڵکیان سووتاندووە.
وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی فەرمانی جێگیرکردنی هێزی زیاتری لە باشوری نابلۆس دەرکردووە.
شایانی ئاماژەیە کە چەندین ڕووداوی تەقەکردن لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر لە کەرتی خۆرئاوا تۆمار کراوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هیچ سەرەداوێکیان لە ئەنجامدەرانی ئەو ڕووداوانە و ژمارەی کەسانی بەشدار نەبووە./.