بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی کاتیرین وتی کە چاوەڕوان دەکەین ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا لە ساڵانی داهاتوو بگاتە 40 ملیار دۆلار.
ناوبراو وتی: کۆمپانیاکانی ڕووسیا دەیانەوێت لە ناوخۆی ئێران چالاکی بکەن، ئێران پردێکی پەیوەندییە بۆ بازرگانی لە گەڵ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باشور و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، خاڵی گرنگیش ئەوەیە کە ئێران ئەزموونێکی زۆری لە ساڵانێک چالاکی لە نێو گەمارۆکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا هەیە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ڕووسیا وتی: لە ئێستادا هەلومەرجی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران لە سەرجەم بوارەکان، لە کشتووکاڵەوە تا تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو، وزە، ئەندازیاری و گەشتیاری دابین کراوە./.