بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەدروس ئەدهانۆم پارێزگای ئیدلبی سوریای بەسەرکردەوە و وتی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دۆخی سوریای لە پاش بومەلەرزەکە لەبیر کردووە.
ناوبراو وتی کە 12 ساڵ شەڕی و ڕووخانی کەرتی ئابورتی و کۆرۆنا و وشکەساڵی لە سوریا ڕووی داوە و ئێستاش نۆرەی بومەلەرزەیە.
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی وتی کە گەلی سوریا لە دۆخێکی مەترسیداردایە، مرۆڤایەتی لە کوێدایە؟
لە 6 ی شوباتی 2023 دوو بومەلەرزەی بەهێز باشوری تورکیا و باکوری سوریای هەژاند و زیاتر لە 50 هەزار کەسی کردە قوربانی./.