بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موحسین ڕەزایی جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری ئابوری وتی: پیلانی دووەمی دوژمن لە بواری ئابوریدایە و سەرکەوتوو نابێت لە بەر ئەوەی کە خەڵک ئاگادار و وشیارن و لە پیلان و ئامانجی دوژمن تێدەگەن.
ناوبراو بە ئاماژە بە شەڕی ئابوریی دوژمن وتی: ئەگەر نیوەی ئەم گوشارە ئابورییەی سەر ئێران لە سەر وڵاتێکی دیکە دەبوو، کەمتر لە 48 کاتژمێر دەڕووخا.
ڕەزایی وتی کە ئەم پیلانە ئابورییەی دوژمن دیسانەوە شکست دێنێت و دەبێت ڕێژەی بەشداری خەڵک لە کەرتی ئابوریدا زیاتر بکرێت./.