بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم جەلالی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مۆسکۆ ڕایگەیاند کە ئەلویرا نابیولینا سەرۆکی بانکی ناوەندی ڕووسیا لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی تاران دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە محەممەد ڕەزا فەرزین سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران لە ساڵی 2022 سەردانی ڕووسیای کردووە.
کانوونی دووەمی 2023 بوو کە سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران وتی هەر دوو بانکی ناوەندی ئێران و ڕووسیا ڕێکەوتنی هاوکارییان بۆ ئاسانکاری لە ئاڵوگۆڕە بانکی و داراییەکان لە نێوان وڵاتاندا واژۆ کردووە./.