بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەلداوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە 2 ی ئازاری 2023، ڕایگەیاند کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی موڵەتی پیلان و چالاکی ڕادەبەدەر بە ئەمریکییەکان نادات.
ناوبراو وتی: چوارچێوەی هاوئاهەنگی و نوێنەرەکانی لە پەرلەمانی عێراق موڵەتی ئەوە نادەن خاکی ئەم وڵاتە ببێتە بنکە و بارەگای سەربازی بۆ هێزەکانی ئەمریکا و ئەم هێزانەش کاریگەری نەرێنی لە سەر ئاسایش و سەروەری وڵات دابنێن.
بەلداوی وتی: ئەوەی کە باس لە پیلانگێڕی ئەمریکییەکان بڵاو بووەتەوە، پشتڕاست دەکرێتەوە و ئێستا ئەمریکا لە ڕاستیدا هەوڵی زیاترکردنی هەژمونی خۆی دەدات.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی: دەبێت بوون و چالاکییەکانی ئەمریکییەکان لە عێراق سنوردار بکرێت و بە پێی ڕێکەوتنەکانی واشنتن و کابینەی پێشووی عێراق، بوونی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە تەنیا بۆ مەشق و ڕاهێنانە./.