بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە لە بەر ئەوەی کە دەفتەری پاسپۆرت لە عێراقدا نەماوە، کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەستپێشخەرییەکدا ڕێگا بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەدات هەر پاسپۆرتێک لە شەش تا سێ مانگی مابێت، خاوەنەکەی لە کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێت ڤێزە وەربگرێت.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئەو کەسانەی پاسپۆرتەکانیان زیاتر لە سێ مانگی ماوە دەتوانن سەردانی ئێران بکەن بە تایبەت ئەو کەسانەی کە لەم کاتەدا زۆر پێویستیان هەیە./.