بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمیر سەعید ئیروانی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانی ئەم دواییەی بەرپرسانی ڕژێمی کاتی زایۆنیستی، لە نامایەکدا بۆ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: لێدوانەکانی 21 ی شوباتی 2023 ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە بەکارهێنانی هێز لە دژی ژێرخانە گرنگ و هەستیارەکانی وزەی ئاشتیخوازانەی ناوەکی ئێران بە پشت بەستنە بە پڕوپاگەندەی درۆی پێشێلکردنی مافی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
ناوبراو لە نامەکەیدا بە ئاماژە بە لێدوانەکانی 17 ی شوباتی 2023 ی وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی و هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز لە دژی ژێرخانە ناسەربازییەکانی ئێران، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤدۆستانەی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی برد کە کاردانەوە و لێکەوتەی زۆر ڕۆخێنەری لە سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەبێت.
ئیروانی لە نامەکەیدا جەختیکردووەتەوە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و بە ڕاشکاوانە لێدوانەکانی بەرپرسانی شەڕەنگێزی ڕژێمی زایۆنیستی کە بوونەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە لە سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئیدانە بکات.
لەو نامەیەدا هاتووە کە ئێران مافی ڕەوا و یاسایی خۆی بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرگری لە هاووڵاتیان، بەرژەوەندییەکان و ئاسایشی نیشتمانی خۆی و وەڵامی بەهێز و یەکلاکەرەوەی هەر هەڵەیەکی ڕژێمی زایۆنیستی لە هەر کات و شوێنێک بە پارێزراو دەزانێت.
لە کۆتایی نامەکەی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هاتووە کە ئەوانەی ئاسانکاری بۆ هەر هەڵەیەکی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی ئێران دەکەن یان دەبنە پاڵپشت و هاندەری ئەو ڕژێمە، دەبێت بەرپرسیاریەتی قبووڵ بکەن و وەڵامدەرەوەی ئەو بڕیارەی خۆیان بن./.