بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بانکی جیهانی ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی زیانەکانی بومەلەرزەکەی سوریا لە سەدا 10 ی وەبەرهێنانی ناوخۆیی ئەم وڵاتە لە خۆ دەگرێت.
لە ڕاپۆرتەکەی بانکی جیهانیدا هاتووە کە تەنیا لە سەدا 45 ی زیانەکان بە ڕێژەی 2 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار لە پارێزگای حەلەب بووە و ئیدلب بە لە سەدا 37 ی زیانەکان بە ڕێژەی یەک ملیار و 900 ملیۆن دۆلار و لازقیە بە لە سەدا 11 ی زیانەکان بە ڕێژەی 549 ملیۆن دۆلار لە پلەکانی دووەم و سێهەمدان.
ڕاپۆرتەکەی بانکی جیهانی ئاشکرای کردووە کە لە سەدا 48.5 ی زیانەکان پەیوەندی بە ڕووخانی خانووەکانی خەڵکەوە هەیە و لە سەدا 33.5 ی ئەو زیانانەش بۆ ڕووخانی بینا و موڵکە گشتییەکان دەگەڕێتەوە و لە سەدا 18 ی زیانەکانیش هەروەها بۆ ژێرخانی ڕێگاوبان و ئاو و وزە و پەیوەندییەکان دەگەڕێتەوە.
بانکی جیهانی ڕایگەیاندووە کە ئەمە خەمڵاندنێکی سەرەتاییە و ڕاپۆرتی کۆتایی بە وردبینی زیاترەوە بڵاو دەکرێتەوە./.