بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 3 ی ئازاری 2023 بە سەردانێک گەیشتە تاران.
ناوبراو شەوی هەینی لە گەڵ محەممەد ئیسلامی سەرۆکی دەستەی وزەی ناوەکی ئێران کۆبووە.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە گروسی بڕیارە لە گەڵ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانیش کۆببێتەوە.
ئاژانسەکە لە سەر زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیک ڕایگەیاندووە کە گروسی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ناوەکی و هەروەها گەڕانەوەی پەیوەندییەکان بۆ بەرزترین ئاست لە گەڵ ڕەئیسی کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە کە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی دەیەوێت چاودێرییەکان بە سەر دامەزراوەکانی ئێران لە بواری وزەی ناوەکیدا زیاتر ببێت.
سەردانەکەی گروسی دوو ڕۆژەیە و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی دەیەوێت پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران پتەوتر بکات./.