ڕژێمی زایۆنیستی کۆمەڵە گرووپێکە لە نەتەوە جیاوازەکان بە ئامانجی سیاسی جیاجیاشەوە کە تەنیا لە سەر پیلانی ڕەگەزپرستی و داگیرکاریی فەڵەستین کۆدەنگییان هەیە.
ڕژێمی زایۆنیستی تا ئەو کاتەی کە ئەو گرووپ و لایەنانە بە ئامانجەکانی خۆیان دەگەیشتن، یەکڕیز و یەکگرتوو مایەوە بەڵام بە شکستە بەردەوامەکانی ئەم ڕژێمە، قەیرانە ناوخۆییە ڕاستەقینەکانی بۆ هەمووان ڕوون کرایەوە. ڕژێمی زایۆنیستی پێشتر بە هەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچە جیاجیاکان قەیرانە ناوخۆییەکانی خۆیی ڕەوانەی دەرەوە دەکرد بەڵام ئەم هێزەی نەماوە و قەیرانە ناوخۆییەکانی قووڵتر و زیاتر بووە.
ئێستا ئەم ڕژێمە ناتوانێت خواست و داواکاری و ئامانجەکانی ئەو گرووپانە دابین بکات. ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەکەوە ڕوبەڕوی قەیرانێکی ناوخۆیی بووەتەوە و لە لایەکی دیکەوە لە گەڵ فەڵەستینییەکانیش شەڕ و پێکدادانی بەردەوامی هەیە.
ڕژێمی کاتی و منداڵکوژی زایۆنیستی پێشتر وایدەزانی کە بە هێزی ئاسمانی دەتوانێت بە سەر ناوچەکەدا زاڵ بێت. تەل ئەبیب لە ڕێگای بۆردومانی وڵاتانی عەرەبییەوە قەیرانە ناوخۆییەکانی بۆ دەرەوە دەگواستەوە بەڵام بە ڕاونانی لە باشوری لوبنان لە لایەن حزبوڵڵاوە، قەیرانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوخۆیدا مایەوە.
ڕژێمی زایۆنیستی ئێستا لە هەلومەرجێکدایە کە سەرجەم دەسدرێژییەکانی ڕوبەڕوی وەڵامی بەهێز دەکرێنەوە. فڕۆکە شەڕکەرەکانی بە سیستەمی دژە ئاسمانی دەکرێنە ئامانج و دامەزراوە ناوەکییەکانی دیمۆنا و هەروەها دامەزراوە هەستیارەکانی دیکە مەترسی هێرشی مووشەکییان لە سەرە.
ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها ڕوبەڕوی دیاردەی کۆچی پێچەوانە بووەتەوە. ڕۆژنامەی زایۆنیستی هائارێتس ڕایگەیاندووە کە دوو یان سێ مانگ لە پاش شەڕی شمشێری قودس لە ساڵی 2021، زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس لەم ڕژێمە کۆچیان کردووە. ڕاپرسییەکانیش پیشان دەدەن کە لە سەدا 60 ی زایۆنیستەکان ویستی کۆچکردنیان هەیە. ڕژێمی تەل ئەبیب پلانی وەرگرتنی جولەکەکانی دەرەوەی بە هۆی ناسەقامگیری دۆخی ئەمنی و هەروەها کێشە ئابورییەکان ڕاگرتووە.
شارەزایانی سیاسی دەڵێن کە ئەستەمە ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی قەیرانە ناوخۆییەکانەوە پێ بنێتە شەڕێکی گەورەوە، ئەمەش بە سەرکێشییەکی گەورە بۆ بنیامین نتانیاهۆ هەژمار دەکرێت. لە ئەگەری وەها شەڕێک وەڵامی بەرەی خۆڕاگری و کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێز و یەکلاکەرەوە دەبێت./.