جام کوردی | JAMEKURDI
سێ شه‌ممه‌, ئازار 21, 2023
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home ئابووری

وەزیری پێشووتری بازرگانی ئێران ڕایگەیاند :
ئێران توانای ئاڵوگۆڕی بازرگانی 300 ملیار دۆلاریی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەیە

جام کوردی – وەزیری پێشووتری بازرگانی ئێران وتی: ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و کۆی گشتی هەناردە و هاوردەی وڵاتانی ناوچەکە لە گەڵ یەکتر، نزیکەی 1200 ملیار دۆلارە لە یەک ساڵدا و بە پێی توێژینەوەکان و تاوتوێکردنی ئەم دۆخە، ئێمە دەتوانین لانیکەم 200 تا 300 ملیار دۆلاری ئەم بازاڕە بۆ خۆمان مسۆگەر بکەین.

ئازار 6, 2023
in ئابووری
0
وەزیری پێشووتری بازرگانی ئێران ڕایگەیاند :  ئێران توانای ئاڵوگۆڕی بازرگانی 300 ملیار دۆلاریی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەیە
0
SHARES
10
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە پێی گرنگی دوورکەوتنەوە لە داهاتە نەوتییەکان، پەرەپێدانی بازرگانی دەرەکی یەکێکە لە بابەتە هەرە گرنگەکان بۆ ئێران بەڵام بە چەندین هۆکاری وەک گەمارۆکان، نەبوونی ژێرخانەکانی گواستنەوە و …… بازرگانی دەرەکی ئەم وڵاتە بە پێی تواناکانی خۆی گەشەی نەکردووە.

یەحیا ئالی ئێسحاق وەزیری پێشووتری بازرگانی ئێران و سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران – عێراق لە وتووێژێکدا ئەم بابەتەی تاوتوێ کردووە.

دەقی ئەو وتووێژە لە درێژەدا هاتووە:

پرسی بازرگانی دەرەکی و پەرەپێدانی بە پێی گرنگی دوورکەوتنەوە لە داهاتە نەوتییەکان زۆر گرنگە، بە بۆچوونی ئێوە دۆخی ئێستای بازرگانی دەرەکی ئێران چۆنە؟

پرسی بازرگانی دەرەکی یەکێک لە پرسە زۆر گرنگ و سەرەکییەکانی وڵاتە کە لە سەرجەم بوارەکانی ئابوری، سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئەمنی، ڕۆشنبیری و بە تایبەت لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئێمە و گەشە و داهاتوومان ڕۆڵی گرنگی هەیە بەڵام لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامییەوە تا ئێستا بە هۆکاری جۆربەجۆر کەوتووەتە پەراوێزەوە و نەچووەتە ناوەڕۆکی بڕیارە ئابورییەکانی کار بە دەستانەوە و لەم ڕووەشەوە ئێمە زیانێکی زۆرمان لە بوارە جیاجیاکاندا بەرکەوتووە. هەر بۆیەک بازرگانی دەرەکی یەکێک لە پرسە لەبیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە سەرەڕای ئەوەی کە لە ناوچەکە و جیهان ڕوو دەدات هیچ گرنگییەکمان بەم ڕاستییە نەداوە بەڵام ئەگەر ئێستاش ئاوڕی جیدی لە پێگەی ڕاستەقینەی ئێران بدرێتەوە بە دڵنیاییەوە لە بوارە جیاجیاکاندا کاریگەری بەرچاوی دەبێت.

ئەمڕۆ ئەگەر ئێمە پێوەرە جیهانییەکان بە بنەمای گەشە وڵاتان دابنێین و دیسانەوە ئەگەر گرنگی بە پێوەرە ئەمنییەکان بدەین و لە بوارەکانی وەک تیۆری و زانستی بیر لە ئابوری بکەینەوە، لە هەموو ئەم پێوەرانەشدا پێگەی بازرگانی دەرەکی لە جیهاندا ڕوونە. هەر بۆیە ئەگەر لە وڵاتانی پێشکەوتوو، بەرەو گەشەسەندن و دواکەتوو بڕوانین دیسانەوە ئەم پرسە هەستیاری خۆی پیشان دەدات.

لە سەرجەم تیۆرییەکانی ئەمڕۆی جیهان، ئەو پێوەرەی کە باوە و بنەمای کار و لێکدانەوەی وڵاتانی پێشکەوتوو، بەرەو گەشەسەندن و دواکەوتووە، پرسی بەشداری و چۆنیەتی ئامادەبوونە لە گەشەی بازرگانی جیهانی و وڵاتانی پێشکەوتوو لە ڕیزی ئەو وڵاتانەدان کە زۆرترین ئامادەبوونیان لەم بوارەدا هەیە و زیاتر لە سەدا 60 تا 70 ی داهاتی ئابوری و داهاتی نیشتمانی ئەوان بۆ بازرگانی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان دەگەڕێتەوە و ئەمەش بۆ وڵاتانی بەرەو گەشەسەندن لە سەدا 40 تا 50 دەبێت بەڵام وڵاتانی دواکەوتوو کەمتر لە سەدا 30 تا 40 ی داهاتەکەیان لە ڕێگای بازرگانی دەرەکی دابین دەکرێت. هەر بۆیە دەتوانین بڵێین کە یەکێک لە پێوەرە گرنگەکانی وڵاتانی پێشکەوتوو، بەرەو گەشەسەندن و دواکەوتوو، چۆنیەتی بەشداری و ئامادەبوون و پێگەی ئەوانە لە بازرگانی جیهانی.

بەدەر لە گەشەی ئابوری، پەیوەندییەکی ئەرێنی لە نێوان گەشە و ئاسایشی وڵاتاندا هەیە، ئەو وڵاتانەی کە گەشەی بازرگانییان هەیە، بواری ئەمنی و ئاسایشیان باشترە و لە لایەکی دیکەوە پەیوەندییەکی سیاسی زۆریان هەیە. بە واتایەکی دیکە، گەشەی ئابوری و ئاسایش پەیوەندییەکی نزیکیان پێکەوە هەیە.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دڵی جیهان دادەنرێت و کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ناوچەیەدا پێگەیەکی گەورەی هەیە و بە هۆکاری ئابوری، سیاسی، سەربازی، ڕۆشنبیری و مێژوویی و بە دەیان هۆکاری دیکە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆڵی بەرچاو و کاریگەری لە ناوچەکەدا هەیە و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش هەمان ڕۆڵی لە جیهاندا هەیە.

ئەم پێگەی ئێران چ کاریگەرییەکی لە سەر دۆخی بازرگانی دەرەکی وڵات هەبووە؟ ئەوەی کە باس کرا ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو پێگە باڵا و کاریگەرەی هەیە، ئایا لە گەشەی بازرگانی دەرەکیدا یارمەتیدەر بووە؟

بەو تایبەتمەندییانەی ئێران کە باس کرا، بە پێی پێوەرەکان پشکی ئێمە لە بازرگانی جیهانی دەبێت لە سەدا 0.3 بێت لە کاتێکدا کە ئێستا لە 0.1 کەمترە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێران لە ناوچەکە بە شێوازی ڕاستەوخۆ لە گەڵ 15 وڵات و بە شێوازی ناڕاستەوخۆ لە گەڵ 18 وڵات دراوسێیە.

ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و بە واتایەکی دیکە کۆی هەناردە و هاوردەی ئەم وڵاتانە پێکەوە نزیکەی 1200 ملیار دۆلاری ساڵانەیە کە بە پێی توێژینەوەکان و ئەم دۆخەی ئێستا ئێمە دەتوانین لانیکەم 200 تا 300 ملیار دۆلار لەم بازاڕەدا پشکمان هەبێت بەڵام ئەوەی کە ئێستا هەیە کەمترە لە 30 ملیار دۆلار.

بەداخەوە سەرەڕای ئەم هەموو ئامادەکارییە، کەمترین کەڵک لە دەرفەتەکان وەرگیراوە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوژمنانی ئێمە بە تایبەت لە پاش شەڕی سەپێندراوی هەشت ساڵەی سەدام گرنگترین ئامانجیان سنوردارکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانە و ئەمەشیان لە ڕێگای گەمارۆ و سزاکان و بڕیارەکانی دیکەوە جێبەجێ کردووە.

کابینەی سێزدەیەمی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی گرنگییەکی تایبەتی بە بازرگانی دەرەکی بە تایبەت لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ داوە و لە 11 مانگی ڕابردووی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی ئامارەکان باس لە گەشەی ئەم بازرگانییە دەکەن، بۆچوونی ئێوە لە سەر گەشەی بازرگانی دەرەکی چییە؟

خۆشبەختانە کابینەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لەم بۆشاییە تێگەیشتووە و گرنگی بە بازرگانی دەرەکی دەدات بەڵام هێشتا ئەو ئامانجە مسۆگەر نەبووە. وەک چۆن کە پرسی ئەندامبوونی ئێران لە ڕێکخراوی شانگهای مسۆگەر بووە بەڵام بە کردەوە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە یان سەبارەت بە بازرگانی ئازادی ئێران و یەکێتی ئابوری ئوراسیا چەندین هەنگاو هەڵگیراوە بەڵام هێشتا بە خاڵی کۆتایی نەگەیشتووە.

هەروەها سەبارەت بە گەشەی بازرگانی لە گەڵ ڕێکخراوی هاریکاری ئابوری ئیکۆ چەندین هەنگاو بینراوە کە ئەویش بە ئەنجام نەگەیشتووە بەڵام بە گشتی هەنگاوەکان دەستیپێکردووە کە هیوادارین بگاتە ئەنجامی پێویست و گەشەی ئابوری و بازرگانی دەرەکی ئێران.

ئێوە ڕەخنە لە دۆخی بازرگانی دەرەکی دەگرن بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئێمە لە هەلومەرجی سزا و گەمارۆکانداین و ئەوەی کە لەم بوارەدا بە دەست هاتووە، لە هەلومەرجی گەمارۆکاندا بووە. بە پێی ئەم گەمارۆیانە چۆن دەتوانین پەرە بە بازرگانی بدەین؟

ئێستا شەڕەکانی جیهان زیاتر ڕەهەندی ئابوریی هەیە، شەڕی بەوەکالەتی نێوان ئەمریکا و چین جۆرێکە لە شەڕی بازرگانی، ئامانجی سزاکانیش کەرتی ئابورییە. لە شەڕی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بە هەمان شێوە کاروباری ئابوری دەبینین، سزادانی کەرتی وزەی ڕووسیا و بابەتەکانی دیکە. ئێمەش بەم سزا و گەمارۆیانەوە دەبێت گەشە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی خۆمان بدەین.

یەکێک لە ئامرازەکانی گەیشتن بە بازرگانی دەرەکی، بوونی ڕاوێژکارانی بازرگانی لەو وڵاتانەیە کە بە ئامانجی هەناردەی ئێران دادەنرێن. لە کاتێکدا کە وڵاتانی دیکە بە دەیان ڕاوێژکاری بازرگانییان هەیە ئێمە تا ئەم ماوەیە 6 ڕاوێژکارمان هەبووە لە وڵاتانی دیکە کە ئێستا چەندین کەسی دیکە زیاد کراون.

خاڵی دیکە ئەوەیە کە دەبێت دیپلۆماسی ئابوری ئێمە تووشی گۆڕانکاری بێت و بۆ ئەمەش دەبێت وەزارەتی دەرەوە گرنگی بە گەشەی ئابوری بدات، بە واتایەکی دیکە، وەزیری دەرەوەی ئێمە کاتێک سەرکەوتوو دەبێت کە بتوانێت پەرە بە پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان لە گەڵ وڵاتانی دیکە بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ بدات و باڵیۆزێک کارنامەی سەرکەوتووی دەبێت کە پەرەی بە پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکان دابێت./.

 

Previous Post

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ژەهراویکردنی قوتابییەکان تاوانێکی گەورەیە و لێخۆشبوونی نییە

Next Post

عێراق پێویستی بە 3 ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەیە

Next Post
عێراق پێویستی بە 3 ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەیە

عێراق پێویستی بە 3 ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەیە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

eighteen − 16 =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020