بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمەڵێک خواردنی تەندرووست دەتوانن چارەسەری برینی گەدە بکەن کە لە درێژەدا ئاماژە بەوان دەدرێت:
1 – سیر:
پارچەیەک سیری بچووک دەتوانێت ئەو بەکتریایە بکوژێت کە دەبێتە هۆی دروستبوونی برینی گەدە، سیر تایبەتمەندییەکی دژە میکرۆبی هەیە و دەتوانرێت ڕۆژانە دوو دەنک سیر بخورێت بۆ چارەسەرکردنی برینی گەدە.
2 – زەنجەفیڵ:
زەنجەفیڵ بەهاراتێکە کە ساڵانێکە بۆ باشترکردنی تێکچوونی گەدە بەکار دێت، توێژینەوەیەک کاریگەرییەکانی زەنجەفیڵی لە سەر نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە تاقیکردووەتەوە و دەرکەوتووە کە توانای هەوکردنی کۆئەندامی هەرس دەکاتە ئامانج و ڕێگری لە زیانەکانی دەکات، هەروەها هۆکارەکانی چاکبوونەوەی ڕێڕەوی هەرس بەرز دەکاتەوە.
3 – زەردەچەوە:
زەردەچەوە یەکێکە لە خێزانی زەنجەفیڵ و تەواوکەرێکی تەندرووستی بەناوبانگە. کەرکەمین پێکهاتەی سەرەکی زەردەچەوەیە، دەرکەوتووە کە مرۆڤ لە توشبوون بە هەوکردنەکان دەپارێزێت، ڕەنگە بتوانێت گەدە لە برین بپارێزێت.
4 – گوڵە بەیبوون:
گوڵە بەیبوون گیایەکە بۆ چەندین نەخۆشی بەکار دێت، دەرکەوتووە کە بەیبوون هەوکردن لە کۆئەندامی هەرسدا کەمدەکاتەوە و ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی سووکە هەوکردنەکانی برینی قۆڵۆن.
5 – هەنگوین:
لەوانەیە لە ڕابردوودا هەنگوین تاقیکرابێتەوە بۆ نەهێشتنی نیشانەکانی سەرمابوون، بەڵام دەتوانێت سوودی زیاتری هەبێت، لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کردووە کە هەنگوین تایبەتمەندی دژە میکرۆب و دژە هەوکردنی هەیە، واتە دەتوانێت بەرەنگاری بەکتریا و هەوکردنەکان ببێتەوە لە جەستەدا، هەروەها تایبەتمەندی دژە ڤایرۆس و دژە ئۆکسانی هەیە، هەنگوین بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی هەوکردنی هەرس بەکار هاتووە./.