بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایانی بواری تەندرووستی و پزیشکی ئاماژەیان بە گرنگترین سوودەکانی خواردنەوەی کوپێک ئاو و لیمۆ داوە لە بەیانیدا و بە گەدەی بەتاڵ کە بڕی لە سەدا 10 ی پێویستی جەستە بە ڤیتامین C دابین دەکات کە بریتین لە:
تەندرووستی قژ و پێست و نینۆکەکان باشتر دەکات.
کرداری هەرس باشتر دەکات و کێش دادەبەزێنێت.
کرداری زیندەپاڵ باشتر دەکات.
کۆتایی بە بۆنی ناوخۆشی دەم دەهێنێت.
سیستەمی بەرگری دژ بە نەخۆشییەکان باشتر دەکات.
چارەسەری کێشەکانی پێست دەکات.
ئاستی دڵەڕاوکێ ڕێکدەکات./.