بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جابر ئێحسانی جێگری وەزیری نیشتەجێبوونی عێراق ڕایگەیاندووە کە بە پێی خەمڵاندنەکان، بەدەر لە بڕیارەکانی ئەم دواییەی حکومەت بۆ پێدانی زەوی بە خەڵک، عێراق بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون پێویستی بە 2 ملیۆن و 500 هەزار تا 3 ملیۆن یەکە هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەم ژمارەیەش پێویستییەکی سەرەکییە لە ئێستادا بەڵام بە پێی بەرزبوونەوەی ڕێژەی دانیشتووانی عێراق، ساڵانە ئەم پێویستییە زیاتر دەبێت و ڕەنگە ئەو ژمارە ساڵانەش 150 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بێت./.