بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، پاش نیوەڕۆی چوارشەممە 8 ی ئازاری 2023، لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی هەر دوو گەلی ئێران و عێراق بەهێز و مێژووییە و لە بنەڕەتدا بۆ کەلتور و شارستانیەت و بیر و بڕوای ئەوان دەگەڕێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دۆخی هاوکارییە ئابورییەکانی هەر دوو وڵات بە تایبەت ڕێکەوتنەکانی سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ تاران وەبیرهێنایەوە و جەختی لە سەر پەرەپێدانی هاوکارییەکان بە تایبەت لە بوارەکانی وزە، پیشەسازی، بازرگانی، دارایی و بانکی کردەوە.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا وێڕای پیرۆزبایی بۆنەکانی نیوەی شەعبان وتی کە گەل و حکومەتی عێراق بەردەوام قەدرزانی هاوکارییەکانی برایانی ئێرانی خۆیانن لە کات و قۆناغە سەخت و دژوارەکاندا./.