بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە سەردانی تورکیای کردووە، لە چاوپێکەوتنی مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، جارێکی دیکە هاوخەمی خۆیی بە بۆنەی کارەساتی بومەلەرزەکەی 6 ی شوبات ڕاگەیاند و وتی: لە هەمان ساتە سەرەتاییەکانەوە ڕووداوی بومەلەرزەکەی تورکیاوە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیان لە سەر هاوکاری بەپەلە بۆ لێقەوماوانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە کردەوە و حکومەت و خەڵک پێکەوە هاوخەمی و هاوکاری خۆیان گەیاندە برایانی خۆیان لە تورکیا.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها وتی کە بە پێی ئەوەی دوو وڵاتی ئێران و تورکیا مەترسی بومەلەرزەیان لە سەرە، پێویستە ئاڵوگۆڕی ئەزموون، زانست و هاوکارییەکانی خۆیان بکەن و ناوەندە پەیوەندیدارەکانی هەر دوو وڵاتش زیاتر پێکەوە لەم بوارەدا هاوکاری بکەن.
وەزیری دەرەوەی تورکیاش سوپاسی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و وتی کە هاوکارییەکانی ئێران لە هەمان سەرەتای بومەلەرزەکەوە ئەوەی پیشاندا کە ئێران بەدەر لەوەی دۆست و دراوسێیەکی باشە، برادەرێکی باشی تورکیاشە./.