بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ بۆنەکانی نیوەی شەعبان لە تاران نەخۆشخانەی حەزرەتی مەهدی کرایەوە. ئەم نەخۆشخانە زۆر پێشکەوتوو و گەورەیە کە تایبەتمەندی زۆری هەیە، وەک دەسکەوتێکی دیکەی کەرتی تەندرووستی بۆ خزمەت گەیاندن بە خەڵک دەستی بە کارەکانی کرد.
ئەم نەخۆشخانەیە 48 ژووری نەشتەرگەری، 200 قەرەوێڵەی تایبەت، 130 قەرەوێڵەی فریاگوزاری خێرا و …… هەیە.
نەخۆشخانەی حەزرەتی مەهدی (عج) نزیکەی 1000 قەرەوێڵەی هەیە کە لەوانەش 522 قەرەوێڵەی ئاسایی، 204 قەرەوێڵەی خەواندنی تایبەت، 130 قەرەوێڵەی فریاگوزاری خێرا و 42 قەرەوێڵەی نەشتەرگەری سووکە و ئەمەش وایکردووە کە ببێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە مێژووی سیستەمی تەندرووستی ئێران.
نەخۆشخانەکە 108 هەزار مەتری چوارگۆشە ڕوبەری هەیە و بەمەش ژوورەکان هێندە گەورەن کە نەخۆشەکان بە ئاسانی و بە باشترین شێواز چارەسەر وەردەگرن. هەروەها شوێنی نیشتنەوەی کۆپتەری هەیە و خاوەنی پێشکەوتووترین ئامێر و پێداویستی پزیشکییە.
نەخۆشخانەی حەزرەتی مەهدی زیاترین قەرەوێڵەی ICU و CCU ی لە نێو نەخۆشخانەکانی ئێراندا هەیە.
380 ئەندامی دەستەی زانستی هەیە کە جۆری بڕوانامە و شارەزاییان وایکردووە لەم ڕووەشەوە یەکەمی نێو نەخۆشخانەکانی ئێران بێت.
قورسترین و دەگمەنترین نەشتەرگەرییەکان لەم نەخۆشخانەیەکدا دەکرێت.
لە ڕووی بیناسازی و پێشوازی لە نەخۆش و هاوڕێکانی ئەوانەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان ئەم نەخۆشخانە براندێکی گەورەی ئێران و ناوچەکەیە.
ئەم نەخۆشخانە حکومییە و باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە خەڵک دەکات، خزمەتگوزارییەک کە بە پێی ڕێزگرتن، ئاسوودەیی و بەرزکردنەوەی زانیاری تەندرووستی ئەوان دەبێت./.