بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەخیتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا وتی کە ئەگەر دانوستانەکانی ئێستا کە بە نێوەندگێڕی عۆمان لە گەڵ سعوودیە بەڕێوە دەچێت، شکست بێنێت، ئەگەری دەستپێکردنی شەڕێکی گەورە و یەکلاکەرەوە لە ئارادایە.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە ڕەنگە دانوستانەکان سەرکەوتوو نەبێت و ئێمە بە ناچار بچینە شەرێکی یەکلاکەرەوە بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆ و دەسدرێژییەکان.
بەخیتی هۆشداریی دایە ئەو یەمەنییانەی کە لە گەڵ هاوپەیمانی سعوودیەن و وتی کە باشترە بۆ ڕیزەکانی ئەنساروڵڵا بگەڕێنەوە تا لە زووترین کاتدا چارەنووسی شەڕەکە یەکلایی بکرێتەوە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا ئاماژەشی بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە چەند پارێزگایەکی یەمەن دا و ڕایگەیاند کە بوونی ئەمریکییەکان لە یەمەن بۆ پاڵپشتیکردنی سعوودیە کراوە و هەمووان ڕاستی ئەم شەڕ و دەسدرێژییە دەزانن./.