بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە هەڵبژاردنەوەی شی جین پینگ وەک سەرۆک کۆماری چین بۆ سێهەم خولی پێنج ساڵە، هەروەها هان ژنگ وەک جێگری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.
هەڵبژاردنی شی جین پینگ وەک سەرۆک کۆماری چین کە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ تەمەنی دەگاتە 70 ساڵ، پاش ئەو چاکسازییە بووە کە لە دەستووری ئەو وڵاتەدا کراوە و ڕێگای بە ناوبراو داوە کە بۆ چەندین خولی بەردەوام دەتوانێت سەرۆک کۆمار بێت.
پاش بیستەم کۆنگرەی پارتی شیوعی چین لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو، شی جین پینگ بۆ سێهەم جار وەک ئەمینداری گشتی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەسەڵاتدار هەڵبژێردرایەوە./.