بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە هەڵوێستی خۆیی لە سەر ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئێران ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە ئەم ڕێکەوتنە بۆ تێڕوانینی ئێمە و گرنگیدان بە چارەسەری سیاسی دەگەڕێتەوە.
فەیسەڵ بن فەرحان وتی کە وڵاتانی ناوچەکە چارەنووسێکی هاوبەشیان هەیە و ئەمەش هۆکارە تا پێکەوە دەست لە دەستی یەکتر ئاسوودەیی بخوڵقێنین./.