بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستنیشانکردنی ئەمیر قەلعەنۆیی وەک ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی تۆپی پێی ئێران لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەم وڵاتە لە گەڵ بژاردەکانی دیکە کە زۆربەیان بیانی بوون، نەگەیشتە ڕێکەوتن.
ناوبراو پێشتر ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی تۆپی پێی ئێران بووە کە پاش شکستەکەی لە بەرامبەر تیپی کۆریای باشور لە یارییەکانی گەلانی ئاسیای 2007 لە پۆستەکەی دوور خرایەوە./.