بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی شەممە 11 ی ئازاری 2023 ڕایگەیاند کە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی تاران و ڕیاز لە سێ ئاستی دووقۆڵی، ناوچەیی و جیهانی ئیسلام بە گۆڕانکارییەکی گرنگ دادەنرێت.
نوێنەرایەتی ئێران ڕێکەوتنەکەی ئەم وڵاتە و سعوودیەی لە چین بە هەنگاوێکی گرنگ ناو بردووە کە ئاگربەستی یەمەن خێراتر دەکات و دەتوانێت بگاتە دەستپێکردنەوەی وتوویژی ناوخۆیی یەمەن و پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیری نیشتمانی لەم وڵاتە./.