بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە درێژەی شرۆڤە و بۆچوونی شارەزایان و میدیا ناوچەیی و جیهانییەکان لە سەر ڕێکەوتنەکەی 10 ی ئازاری ئێران و سعوودیە، کەناڵی المیادین لە وتارێکدا بە نووسینی ” وەسام ئەبوشەمالە ” نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی فەڵەستینی ڕایگەیاند: وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ئەندامانی بەرەی خۆڕاگری هەموو پێشوازییان لە ڕێکەوتنەکەی نێوان تاران و ڕیاز بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردووەتەوە بەڵام ڕژێمی زایۆنیستی لە واژۆکردن و ئاکام و لێکەوتەکانی ئەم ڕێکەوتنە نیگەرانە و لە ناوخۆی ئەو ڕژێمەوە یەکتری پێ تۆمەتبار دەکەن.
باڵی نەیاری بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، ناوبراو و کابینەکەیی بەوە تۆمەتبار کردووە کە بێ ئاگا بووە لە نزیکبوونەوەی ئێران و سعوودیە و ڕێکەوتنی نێوانیان، ئەو بابەتەی کە زیان بە پرۆژەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و وڵاتانی عەرەبی دەگەێنێت.
بەڵام بەم شرۆڤانەی کە سەبارەت بە ڕێکەوتنەکەی ئێران و سعوودیە کراوە، چەندین پرسیار هاتووەتە پێشەوە کە ئامانجی هەر دوو وڵات لەم ڕێکەوتنە چییە؟ ئایا سعوودیە بە بێ داوا و ڕەزامەندی ئەمریکا ڕێکەوتنەکەی واژۆ کردووە یان ئەوەی کە ئەمریکییەکان گڵۆپی سەوزیان بۆ ڕیاز هەڵکرد؟ ئایا ئەم ڕێکەوتنە بەردەوام دەبێت؟ لایەنە براوە و دۆڕاوەکانی ڕێکەوتنەکەی پەکین کێن؟ کاریگەری ئەم ڕێکەوتنە لە سەر پرۆژەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و وڵاتانی عەرەبی چۆن دەبێت؟ ڕێکەوتنەکەی ئێران و سعوودیە چ کاریگەرییەکی لە سەر شەڕی یەمەن دەبێت؟ ئایا ئەم ڕێکەوتنە شانسی واژۆکردنی ڕێکەوتنی ناوەکی زیاتر دەکات؟ ئایا ڕێکەوتنەکە بە واتای لاوازبوونی هەژموونی ئەمریکایە لە ناوچەکە؟ و چەندین پرسیاری دیکە.
ئامانجەکانی سعوودیە
لێرەدا گرنگترین بابەت کە پێویستی بە شرۆڤە هەیە، ئامانجەکانی سعوودیە لە واژۆکردنی ڕێکەوتنە لە گەڵ ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان. لە هەنگاوی یەکەمدا ئەم ڕێکەوتنە سەرکەوتنێکی گرنگە بۆ دیپلۆماسیەتی چین و پیشاندەری زیاتربوونی ڕۆڵی ئەو وڵاتەیە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە هەنگاوی داهاتووشدا زیان بە هەژموونی ئەمریکا دەگەێنێت بە پێی ئەوەی کە پەکین و واشنتن لە ئاستی جیاجیا بە تایبەت لە ئاستی ئابوری سەرقاڵی کێبڕکێی توندن لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان.
چین هەروەها بە هۆکاری ئابوری هەوڵی نزیکبوونەوەی زیاتر لە سعوودیە دەدات و ڕیازیش بە هەمان شێوە هەوڵ دەدات پەکین ببێتە هاوبەشی گرنگی ئەم وڵاتە لە بواری ئابوری و سەربازی. لە هەلومەرجێکدا کە ئەمریکا بۆ پاڵپشتی سەربازی لە سعوودیە سنورێکی داناوە، چین بە بێ هیچ تێبینییەک هەوڵی زیاترکردنی هاوکارییەکان لە گەڵ ئەم وڵاتە دەدات.
لە لایەکی دیکەوە چین هەوڵ دەدات لە دەروازەی ئێران و سعوودیەوە ئاسۆیەکی گرنگ لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بکاتەوە. سەبارەت بە ئامانجەکانی سعوودیەش لە واژۆکردنی ڕێکەوتنەکەی لە گەڵ ئێران دەبێت بوترێت کە سعوودییەکان بەو ئەنجامە گەیشتوون کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی تێچوویەکی قورسی لە ئاستە جیاجیاکان بۆ ئەم وڵاتە دەبێت، هەروەها سعوودیە ئەوە دەبینێت کە ئەمریکا ئامادە نییە بە هۆی زاڵبوونی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستییەوە چەکی پێشکەوتووی پێبدات و ئەم تێڕوانینەی ئەمریکا لە گەڵ ئیمارات لە پاش ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕوونی بینراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سعوودیە گرنگیی بە پاڵپشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا دەدا بەڵام لەم ماوەیەدا بە پێچەوانەی ئەو تێڕوانینەی ڕیاز بینراوە. بەمانەش پێدەچێت کە سعوودیە لە هەڵەی لێکدانەوەی دۆخی ناوچەکە تێگەیشتبێت و ئەوەی کە شەڕێکی بێهۆی وەک یەمەن بەدەر لە تێچووە قورسەکانی هیچ دەسکەوتێکی نەبووە و ئێستا هەوڵی دەربازبوون لەم گێژاوە دەدات.
هەروەها بە هۆی بەرزبوونەوەی پێگەی ئێران وەک هێزێکی گەورەی ناوچەکە و سەرکردایەتی بەرەی خۆڕاگری، سعوودیە بەو ئەنجامە گەیشتووە کە بۆ هەبوونی ڕۆڵی کاریگەر لە ناوچەکە و مسۆگەرکردنی ئامانجە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەکانی خۆی، پێویستی بە هاوکاری لە گەڵ تاران هەیە.
ئامانجێکی گرنگی سعوودیە لەم ڕێکەوتنە بۆ دۆسیەی یەمەن دەگەڕێتەوە، وەک ئاماژە درا، سعوودییەکان بەو ئەنجامە گەیشتوون کە ئەم شەڕە ناتوانێت بەم شێوازە بەردەوام بێت لە بەر ئەوەی کە هیچ دەسکەوتێکی لێ سەوز نابێت و لە لایەکی دیکەوە ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بەم شەڕە گوشارەکانی لە سەر ڕیاز زیاتر کردووە تا زیاتر ڕوبەڕوی ڕووسیا و چین ببێتەوە.
ڕژێمی زایۆنیستی گەورەترین دۆڕاوە
بە گشتی ڕێکەوتنی ئێران و سعوودیە بەرژەوەندییەکانی چەندین لایەنی ناوچەکە و جیهان دابین دەکات و بە هەمان ڕێژەش زیان بە بەرژەوەندی لایەنەکانی وەک ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا دەگەێنێت. پەیامەکانی ڕێکەوتنەکە ئەوەیە کە چین دەتوانێت بە ئامانجە سیاسی و ئابورییەکانی بگات و هەژموونی ئەمریکا لاوازتر بکات.
سەرجەم شارەزایانی سیاسی و ئەوانەی لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەم ڕێکەوتنە دەکەن، لەو بڕوایەدان کە ڕژێمی زایۆنیستی یەکەمین و گەورەترین دۆڕاوی ڕێکەوتنەکەیە، بە تایبەت ئەوەی کە نتانیاهۆ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئێران و دۆسیەی ناوەکی، گرنگیی بە نزیکبوونەوە لە سعوودیە دەدا بەڵام زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکانی تاران و ڕیاز بووەتە بەربەستێکی گەورە لە بەردەم پلانەکانی تەل ئەبیب./.