بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی ” الشرق الاوسط ” ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنی وڵاتەکەی و کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان لە سەر بنەمای گرنگیدانی هەر دوو لایە بە چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان لە ڕێگای دانوستان و پەیوەندییەوە، بەڵام ئەم ڕێکەوتنە بە واتای چارەسەرکردنی تەواوی ناکۆکییەکانی نێوان هەر دوو وڵات نییە.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە بەرژەوەندی ڕاستەوخۆی سعوودیە لە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران، وتی: لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا بوونی پەیوەندی دیپلۆماسی وەک بنەمایەکە و ئەم پەیوەندییەکانە کاتێک لە نێوان دوو وڵاتی دراوسێی سعوودیە و ئێران بێت پتەوتر دەبێت و سەرەڕای ئەمەش هەر دوو وڵات خاوەنی پەیوەندییەکی ئائینی، مێژوویی، کەلتوری و شارستانیەتێکی هاوبەشن.
فەیسەڵ بن فەرحان وتی کە ئەم ڕێکەوتنە بە واتای چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان نییە بەڵام هۆکارێکە بۆ ئیرادەی هەر دوو لا بۆ چارەسەرکردنیان لە رێگای وتووێژ و دانوستان و ئامرازە دیپلۆماسییەکان.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە وتی: ئێمە هیوادارین کە لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران بکرێتەوە کە کاریگەری ئەرێنیی لە سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە هەبێت.
ناوبراو سەبارەت بە کاتی کۆبوونەوەی لە گەڵ هاوتا ئێرانییەکەی وتی: بە پێی ئەو ڕێکەوتنەی کە واژۆ کراوە، چاوەڕێی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکەم و دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانیش تا دوو مانگی دیکە دەبێت و ئاساییە کە لە داهاتوودا سەردانی هەر دوو وڵات بکەین.
فەیسەڵ بن فەرحان وتی: لە گرنگترین پێداویستییەکانی کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران، پابەندبوونە لە سەر ئەوەی کە ڕێکەوتنی لە سەر کراوە، بێگومان بەرژەوەندی وڵاتان و ناوچەکە لە چالاککردنەوەی ڕێگای هاوکاری و هاوئاهەنگی هاوبەش و گرنگیدان بە گەشەی ناوچەکەیە نەک شەڕی هەژموون، هیوادارین کە لایەنی ئێرانیش ئامانجی هاوشێوەی ئێمەی هەبێت و چاوەڕێی هاوکاری تاران بۆ مسۆگەرکردنی ئەم بابەتە دەکەین.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە وتی: ئێران وڵاتێکی دراوسێیە کە گەشە و سەقامگیری ئەم وڵاتە دەتوانێت لە پێناو گەشە و ئاسایشی ناوچەکە بێت و ئێمە لە سعوودیە هیوایەکی وەهامان بۆ ئێران هەیە.
فەیسەڵ بن فەرحان سەبارەت بە دۆسیەی ناوەکی ئێرانیش وتی: ئەم بابەتە جێی نیگەرانی ئێمەیە و جارێکی دیکە جەخت لە سەر ناوچەیەکی بێ چەکی کۆمەڵکوژ دەکەینەوە و داواش لە ئێران دەکەین پابەندی بەڵێنەکانی خۆی بێت و هاوکارییەکانی لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی زیاتر بکات و لەم پێناوەشدا درێژە بە هاوکارییەکانمان لە گەڵ هاوپەیمانان و دۆستان دەدەین./.